لوکاکۆ چاوی لە پارە خەیاڵیەکەی سعوودیەکانە

رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا
رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا

رومێلو لوکاکۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا، ئامادەیە کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری کیشوەری ئەوروپا جێبێڵێت لە سعوودیە ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

لوکاکؤ هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا، بە شێوەی خواستن لە ڕیزەکانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵیا یاریی دەکات، ئەو یاریزانە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی دێت و ئەستەمە یانە ئیتاڵییەکە تێچووی گرێبەستە هەمیشەییەکەی کە 40 ملیۆن یۆرۆیە، پێشکەش یانە ئینگلیزیەکە بکات.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەلجیکیەکە بڕیاری داوە، ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت لە ئەوروپا و بۆ وەرزی داهاتوو، دەیەوێت بچێتە خولی ڕۆشنی سعوودی.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانەیەکی سعوودی ماوەیەکە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەو یاریزانە و ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی لوکاکۆ بۆ ریزەکانیان، ساڵانە 50 ملیۆن یۆرۆی وەکوو مووچە پێشکەش بکەن و خودی یاریزانەکەش بەم ئۆفەرە ڕازی بووە.