شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی بەرگریی وەزارەتی دەرەوە ئیتاڵیا کۆبووەوە

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پیران لە ڕۆما،  لەگەڵ لیژنەی بەرگریی وەزارەتی دەرەوە ئیتاڵیا کۆبووەوە.

بەئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازی و سیاسییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا، شاندێکی حکوومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتیی سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پیران لە ڕۆما،  لەگەڵ لیژنەی بەرگریی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکە سەفین دزەی سوپاسی ئیتاڵیای کرد لەماوەی رابردوودا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئیتاڵیا بەردەوام هاوکاری پێشمەرگەی کوردووە بەراهێنانی پێشمەرگەو پێدانی چەک و تەقەمەنی.

لای خۆیەوە لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگریی ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا دووپاتیان کردووە ئەوان بەردەوام دەبن لەپاڵپشتی هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان .