پشتیوان سادق: سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئایینپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ریی مامۆستایانی ئایینی ده‌كات
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، گفتوگۆیان له باره‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردووه؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوپاسی ڕۆڵی ئایینپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ریی مامۆستایانی ئایینی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 28ـی ئاداری 2024) پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له دیداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستاندا، گفتوگۆیان له باره‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردووه بۆ پتر خزمه‌تكردن.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كردووه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌ستخۆشیی و سوپاسی تایبه‌تی بۆ ڕۆڵی ئایینپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری و میانڕه‌ویی مامۆستایانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستاندا كردووه.
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، گفتوگۆیان لەسەر چەند کار و پڕۆژەیەکی وەزارەته‌كه‌یان کردووه، و "پەنا بە خوا، لە ماوەی نزیکدا کاریان لەسەر دەکرێت."