وەزارەتی دارایی خشتەی تەواوکاری مووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە

لیستی مووچە
لیستی مووچە

K24 - هەولێر:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تەواوکاری مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ـی ئاداری 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی (30ـی ئاداری 2024) دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و دابەشکردنی مووچەکەش بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ مانگی شوباتی 2024 و ڕاسپاردنی گشت وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئاداری 2024 تاوەکو ئاراستەی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت بۆ خەرجکردنی.

ر
ۆ