بە ڤیدیۆ.. تەقینەوە ئاھەنگی لە بووك و زاوا تێكدا
K24 – ھەولێر
لەو كاتەی كە كەسوكاری بووك و زاوا سەرقاڵی ھەڵپەڕین و دەربرین و خۆشی و شادی بوون و بووك و زاواش ئەو رۆژەیان بەخۆشترین رۆژی ژیانیان دەزانی، بۆیە لەلایەن كامیرەكان خۆشی ئەو رۆژەیان تۆمار دەكرد، لەو كاتەدا تەقینەوەیەك لە نزیك ئەو ھۆڵە روویدا كە ئەوان ئاھەنگیان تێدا دەگێڕا.
ئەوەی كە لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئاھەنگی ھاوسەرگیری بووك و زاوایەكی شاری وانی باكووری كوردستانە كە شەوی رابردوو لەكاتی ئاھەنگ گێڕانیان تەقینەوەیەك لە نزیك ئاھەنگەكە روویدا، جگە لە زیانی گیانی و ماددی ئاھەنگی تەقینەوەكە ئاھەنگی ئەو بووك و زاوایەی تێكدا.
شهوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له بهردهم بنكهی پۆلیس ناوچهی ئیپهك یۆلو له وان تهقێندرایهوه كه بههۆیهوه پۆلیسێك و دوو هاووڵاتی كوژران و 73 كهسی تر برینداربوونه كه 20 یان پۆلیسن.