كۆمپانیاكان له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سوودمه‌ند ده‌بن
K24 - هەولێر:
زیاتر له 24 هه‌زار پڕۆژه و كۆمپانیای جیاواز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی كار، له سلێمانی تۆمار كراون، كه ساڵانه له لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌ریی كار بۆ كارمه‌نده‌كانیان دابین ده‌كه‌ن؛ هاوكات كۆمپانیاكان له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لێخۆشبوونی ڕێژه‌یه‌كی قه‌رز سوودمه‌ند ده‌بن.
به‌شێك له كۆمپانیاكان به‌هۆی نه‌دانی ده‌سته‌به‌ریی كار بۆ كارمه‌نده‌كانیان، قه‌رزێكی زۆریان له‌سه‌ر كۆبووه‌ته‌وه و ده‌ركردنی بڕیاری لێخۆشبوونی قه‌رزی كۆمپانیاكان به ڕێژه‌ی 20%، به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت بۆ پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكان به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان.
له‌و باره‌یه‌وه شێروان مه‌جید سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، خۆشحاڵن به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ كۆمپانیاكان ده‌كات.
ناوبراو گوتیشی، كۆمپانیا هه‌یه 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه، بۆیه ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره كارئاسانییه‌كی زۆریان بۆ ده‌كات.
پڕۆژه‌كان و كۆمپانیاكان كه پڕۆژه‌ی كاریان هه‌یه، ده‌بێت ده‌سته‌به‌ریی كار بۆ كارمه‌نده‌كانیان بكه‌ن و خاوه‌نكاره‌كان 17%ـی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌ده‌نه ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك 5%ـی له‌سه‌ر كارمهندهكهیه و 12%ـی له‌سه‌ر خاوه‌نكاره.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.