له‌باره‌ی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات
K24 – هەولێر:
ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی (تای خوێنبه‌ربوون) ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كه گه‌رمه‌كاندا.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌مباره‌یه‌وه هۆشداری ده‌دات، كه ئه‌م هاوینه ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ده‌ریای كاریبی، ده‌بنه خراپترین شوێن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون.
بابه‌تی په‌یوه‌سته به‌م هه‌واڵه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ناوچانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو، زیاتر له 3.5 ملیۆن كه‌س تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه، كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 1000 كه‌س.
له‌مباره‌یه‌وه خارباس باربوسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكاكه‌ی سه‌ر به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ده‌ڵێت، زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون مایه‌ی نیگه‌رانییه، چونكه ژماره‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2023 سێهێنده‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مساڵ خراپترین ساڵ ده‌بێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له ئه‌مه‌ریكا".
تای خوێنبه‌ربوون چییه؟
یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.