دووانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوسه‌رگیری دەکەن

K24 - هەولێر:

دووانه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه‌ نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ و  بوون به‌ جێی سه‌رنجی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی.

ئابی هێنسڵ و بریتنی هێنسڵ، دووانەیەکی ته‌مه‌ن 34 ساڵانن و خەڵکی ویلایەتی مێنیسۆتای ئەمه‌ریکان، هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ جۆش بۆولینگ ئەنجامدا، كه‌ په‌رستار و سه‌ربازێكی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكایه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئابی و بریتنی لە کەمەرەوە بەرەوخوارەوە ئەندامەکانیان هاوبەشن، بەوەی کە تەنیا سەریان لێک جیایە، بەڵام خاوه‌نی دوو دەست، دوو قاچ، دوو دڵ، دوو سی، دوو زراو، دوو سوورێنچک، دوو گەدە و سێ گورچیلەن.

ناوبراوان به‌ دەگمەنترین جۆری دووانەی بەیەکەوەنووساو ده‌ناسرێن.

قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ئابی هێنسڵ و بریتنی هێنسڵ:

657
65
5467
65