ڕۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌ب: هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مانای لاوازیی حكوومه‌تی عێراقه
K24 – هەولێر:
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئیماراتی بابه‌تێكی له‌باره‌ی دۆزی كورد له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له هه‌موو ئه‌و كێشانه ده‌كات، كه تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ ماونه‌ته‌وه و په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خاڵانه داده‌نێت، كه له به‌درێژایی ده‌یان ساڵی رابردوو حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كردوویه‌تی.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی پرسی كورد به پرسێكی ره‌وا وه‌سف ده‌كات، په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ به‌غدا درێژ ده‌كات و سه‌ره‌تاش بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵ وه‌ك نموونه‌ی ئه‌و ناڕه‌وایه‌تیانه ده‌هێنێته‌وه، كه عێراق به‌رامبه‌ر به كورد په‌یڕه‌وی ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: كێشه‌ی كورد له عێراق له سه‌رده‌می پاشایه‌تی ده‌ستی پێكردووه و له قۆناغه جیاوازه‌كاندا بۆ چاره‌ی په‌نا براوه‌ته به‌ر شێوازی سه‌ربازی سه‌ربازی، به‌ڵام نه‌توانراوه ئه‌و ئیراده‌یه‌ی گه‌لی كورد دابمركێندرێته‌وه.
دوای چه‌ندین ساڵ له چاره‌ی سه‌ربازی، له ساڵی 1970 له‌ڕێگه‌ی رێككه‌وتنی 11ی ئادار دان به كۆمه‌ڵێك له مافه كولتووری و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كوردا نرا، به‌ڵام دواتر به‌غدا له به‌لێنه‌كانی پاشگه‌ز بووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جه‌نگی كه‌نداو له ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان بوو به قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆ.
لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەی ڕۆژنامە ئیماراتییەکە باس لەوە کراوە: "دوای ڕووخانی رژێم له ساڵی 2003، چیتر شیعه به چاوی هاوپه‌یمانی پێشوو سه‌یری كوردی نه‌كرد، به‌مه‌ش كێشه‌ی كورد سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و بڕیاربه‌ده‌ستانی شیعه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سامانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك به‌رتیل، هه‌وڵه‌كانیان بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات چڕ كرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ كورد و سوننه بكه‌ن".
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له هۆكاری پشێوییه‌كان ده‌كات و نووسیویه‌تی: گرنگترین ئه‌و كێشانه بریتین له یاسای نه‌وت و غاز، ناوچه‌كانی مادده‌ی 140، هاوتانه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له بودجه‌دا، نه‌بوونی سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی به‌ڕێوه‌بردن و ئیراده‌یه‌كی سیاسیی چارەکردنی به‌هۆی ململانێی مه‌زهه‌بی.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش رۆژنامه ئیماراتییه‌كه په‌نجه له‌سه‌ر چه‌ندین چاره‌سه‌ری داده‌نێت، گرنگترینیان: له بری ئه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌جێندای سیاسی ده‌ره‌كی بكرێت، پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بێت، تاوه‌كو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق راسته‌ڕێ بكرێته‌وه، چونكه ئامانج و ئه‌جێندا ده‌ره‌كیه‌كان جگه له ماڵوێرانی هیچی تری بۆ عێراق نه‌بووه.
هەروەها پێویسته دان به بوونی ئه‌و كیشه‌یه‌دا بنێین كه ناوی دۆزی كورده و نابێت چاوپۆشیی لێ بكرێت و ناكرێت به پاساوی بێ بنه‌ما هێرش بكرێته سه‌ر هه‌رێم، چونكه دواجار ئه‌مه مانای لاوازی حكومه‌تی فیدراڵه.
رۆژنامەلە نووسیویەتی: ئه‌و بڕیاره سیاسیانه‌ی له عێراق ده‌درێن ته‌نیا بۆ رازیكردنی وڵاتانی دراوسێ و هێزی هه‌رێمایه‌تییه، ئه‌مه‌ش مانای وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له بڕیاردان سه‌ربه‌خۆ نین.
ئاماژەی بەوەشکردووە: كورد به‌شێكه له عێراق و خاوه‌ن نه‌ته‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كانی خۆیانن و ده‌ستووری عێراق وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی دانی پێدا ناون و خاوه‌ن هه‌موو مافێكن و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵیش له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و راده‌ستكردنی نه‌وت به حكومه‌تی فیدراڵ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تی قه‌واره‌ی هه‌رێم ناده‌ستوورین.