توێژەرێک.. ئەمەریکا و ناتۆ 10 ساڵە جەمسەری باکوور بۆ ژێرخانی سەربازی بەکار دەهێنن

جەمسەری باکوور
جەمسەری باکوور

K24 - هەولێر

توێژەرێکی پەیمانگای ڕووسیا لاتین ڕایگەیاند، ئەمەریکا و وڵاتانی ناتۆ 10 ساڵە جەمسەری باکوور بۆ دابینکردنی ژێرخانی سەربازیی  بۆ وڵاتی هاوسنووری ڕووسیا، بەکار دەهێنن.

ئەلێکساندەر ستێپانۆڤ، سەرۆک و توێژەری پەیمانگای ئەمەریکای لاتین لە ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "تاس" ڕایگەیاند، دروستکردنەوەی ناوچەی سەربازیی مۆسکۆ و لینینگراد هەرچەندە پێویستە، بەڵام ئەوە چارەیەکی ڕیشەیی نییە، بەڵکو وەڵامێکە بۆ دۆخێکی ڕاستەقینە کە لەم ناوچەیەدا پەرە دەستێنێت.

ئەو دەڵێت: "پرۆسەی بە سەربازیکردنی جەمسەری باکوور، لەلایەن ناتۆ و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەمەریکا، نزیکەی 10 ساڵە بەردەوامە و هەموو ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە ئامانجی سەربازییە لە ناوچەی سنووریی ڕووسیا، سەرەتا لە دروستکرنی ژێرخانی ئابووری دەستی پێکردووە، لێرەدا باس لە وڵاتانی باکووری ئەوروپا دەکەم. بەتایبەت سوید و فینلاند ئەم دوو وڵاتە بە پلەی یەکەم لەم دۆخەدا نەبوون و چوونە ناتۆ".

ستێپانۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ئەرکانە لە چوارچێوەی مانۆری سیاسی و دیپلۆماسیی چارە کراون، هەروەها کاری سیستماتیکی بۆ دروستکردنی پاشخانێکی زانیاریی گونجاو، کراوە. ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامدا فینلاند و سوید بوونەتە ئەندامی تەواوەتی ناتۆ، ئەمەش بنەمای یاسایی بۆ هەنگاوی داهاتوو لە پەرەپێدانی ژێرخانی سەربازیی لە باکووری ڕۆژهەڵات دابین کردووە.

لای خۆیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی چەکی زیاتر لە سنووری ڕۆژئاوا جێگیر دەکات لە وەڵامی پەیوەندیکردنی فینلاند و سوید بە ناتۆ.

ستۆکهۆڵم و هێلسنکی لە 18ـی ئایاری 2022 داواکارییەکانیان بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ پێشکەش کرد، فینلاند لە 4ـی نیسانی 2023 پەیوەندی بە هاوپەیمانییەوە کرد و سویدیش لە 7ـی ئاداری 2024 ئەم پرۆسەیەی تەواو کرد.