چاڤی داواکارییەکی لاپۆرتای رەتکردەوە
چاڤی هێرنادز راهێنەری بارسێلۆنا داواکارییەکی لاپۆرتای سەرۆکی یانەکەی بۆ بەردەوامبوون لە یانە کەتەلۆنییەکە رەتکردەوە.
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا داوای لە چاڤی هێرناندز راهێنەری بارسێلۆنا کردووە بۆ وەرزێکی دیکەش لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەردەوام بێت، بەڵام راهێنەرە لاوەکە ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.
چاڤی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئەوە دووپاتکردووەتەوە، کە " لەگەڵ ستافی تەکنیکی پێشتر بڕیاری رۆشتنیان داوە و پاشگەزنابنەوە، هەروەها زۆر سوپاسی لاپۆرتای کردووە بۆ قسەکانی لەبارەی خواستی بەردەوامبوونی لە یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزێکی دیکە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، دیکۆ و لاپۆرتا متمانەیەکی زۆریان پێیەتی و پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵیان هەیە، بەڵام ئەمە هیچ شتێک ناگۆڕێت و بە باشترین بڕیاری دەزانێت بۆ یانەکە و هەمیشە سوپاسگوزاری ئەو متمانەیەیانە.
چەند هەفتەیەك پێش ئێستا چاڤی هێرناندز، راهێنەری بارسێلۆنا رایگەیاندبوو، کە وەرزی داهاتوو لە یانەکە دەڕوات و بەردەوام نابێت، تەنانەت ئەگەر ئەنجامەکانیش زۆر باش بن.
بۆ شوێنگرەوەی چاڤی چەند کەسێك پاڵێوراون بۆ راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، کە دیارترینیان بریتین لە: هانسی فلیک، ڕۆبێرتۆ دی زێربی (برایتۆن) و تۆماس توخێل (بایرن میونشن).