ئەردۆغان هەوڵدەدات لە هەڵبژاردنەکاندا ئیستانبوڵ بگەڕێنێتەوە ژێر دەستی خۆی

K24- هەولێر

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان و هاوپەیمانی گەل، موراد کوروم، گەڕایەوە ئیستانبوڵ.

دوای ئەوەی ئەردۆغان یەکشەممەی ڕابردوو کۆنفرانسێکی گشتی بەرفراوانی لە ئیستانبوڵ کرد، ڕۆژی هەینی دوو کۆبوونەوەی لایەنگرانی پارتەکەی لە ناوچەکانی سوڵتانبەیلی و سەنجاک تەپە کرد، دواتر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەنجان کرد لە سەنتەری کۆنگرەی کەنداو لە ئیستانبوڵ، بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ کوروم.

کۆروم سەرقاڵی کێبڕکێیەکی توندە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئێستای ئیستانبوڵ کە لە پارتی گەلی کۆمارییە. ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، کە ڕاپرسییەکانی ئەم دواییەی دەریخستووە ئەوەی دووەم باڵادەستە.

موراد کوروم لە چاوپێکەوتنێکیدا گوتی: ئەنجامی کۆتایی ڕاپرسی دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکان دەریخست کە ئێمە لە پێشەوەین بە 1.7 خاڵ. ئێمە دێین بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ. ئەنجامی هەڵبژاردنەکانتان پێ دەڵێم.

هەروەها لە ڕاپرسییەکی کۆمپانیای "میترۆپۆل" کە لەمانگی ئادار ئەنجامیداوە، دەریخستووە کە ئیمام ئۆغڵو بە نۆ خاڵ لە پێش کورومەوەیە، هەروەها لەسەدا 46.3ـی دەنگدەرانی پارتی یەکسانی جەماوەری و دیموکراسیی کورد، و لەسەدا 64ـی دەنگدەرانی ناسیۆنالیستی پارتی "جەید" لە ئیستانبوڵ، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن، دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە مانگی ئایاری 2023، دەنگ بە ئیمام ئۆغڵو دەدەن.

عەبدولقادر سێلڤی، نووسەری ڕۆژنامەی "حوریەت" و نزیک لە حکوومەت، گرنگی ڕاپرسییەکانی کەمکردەوە و پارتی کۆماری گەلی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی گۆڕینی تێڕوانین دەدات، لە ڕێگەی ڕاپرسییەکانەوە، لە ڕێگەی کۆمپانیای میترۆپۆلەوە.

بەڵام ڕاپرسییەکی دیکە کە چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا، لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوە "ئاسال"ەوە، دەریخست کە ئیمام ئۆغڵو بە 3 خاڵ لە پێش کورومەوەیە، بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، ئادەم بێلێدا، ڕۆژی هەینی بڵاوی کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە، فاتیح ئەرباکان، سەرۆکی پارتی "رەفاه من جەدید" سێ مەرجی بۆ کشانەوەی کاندیدی پارتەکەی لە ئیستانبوڵ، مەهمەت ئاڵتین ئۆز خستەڕوو، گوتی: کاندیدەکەیان دەکشێننەوە ئەگەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی کۆتایی پێبێت لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها بنکەی ڕاداری کورچیک لە مەلاتیا دابخەن کە ئیسرائیل دەپارێزێت و زیادکردنی مووچەی مانگانەی خانەنشینان بکەنە 20 هەزار لیرەی تورکی.

ڕۆژنامەنووس موراد یەتکین ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بەرەو هەڵبژاردنی نادادپەروەرانە و نایەکسان دەڕۆین، بەتایبەتی لە ئیستانبوڵ. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان هەموو وڵاتەکەی کۆکردەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئیمام ئۆغڵو بگرێت، لە نومان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانەوە دەستپێدەکات تا وەزیرەکانی حکوومەتەکەی بەبێ جیاوازی. دەشڵێت: لەدەستدانی ئیستانبوڵ لە هەڵبژاردنەکانی 2019 لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدان، شکست و گورزێکی بەهێزی لە ئەردۆغان دا، بەو پێیەی تا ئەو کاتە ئەو سەرکردەیە نەدۆڕابوو لەهەڵبژاردنەکاندا.

31ـی ئەم مانگە لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت و لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئایاری ساڵی رابردوو، دەبێتە یەکەم تاقیکردنەوە بۆ ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات ئەوەش بەهۆی دابەشبوونی لایەنەکان بۆ چوونە پێشبڕکێی هەڵبژاردن.