عەبدوڵڵا وەیسی: قورئانی پیرۆز لە 162 ئایەت باسی پێکەوەژیانی كردووه
K24 – هەولێر:
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قورئانی پیرۆز لە 162 ئایەت باسی پێکەوەژیانی كردووه.
عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلی پێکەوەژیانی ئایینی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئاداری 2024) به‌ڕێوه‌چوو رایگەیاند، بەرگریکردن لە پێکەوەژیان درووشمێکی سیاسیی نییە و قورئانی پیرۆز له 162 ئایەت باسی پێکەوەژیان دەکات.
دەشڵێت: کە رێز لە غەیرە موسڵمان دەنێم، رێز لە بڕیاری خوا دەنێم، غەیرە موسڵمان راستە لە رووی ئاینییەوە برای من نییە، بەڵام لە رووی مرۆڤایەتیی برای منە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت) و سەری ساڵی نوێ و جەژنەكانی ئەكیتۆ رایگه‌یاند، لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەك نابێ پاشەكشە بە فەرهەنگی پێكەوەژیان بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کریستیانه‌كان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە جیهان.