عەبدولمەجید تەبۆن: جەزائیر لە پێناو سەروەرییدا ملیۆنان شەهیدی داوە

K24 - هەولێر

سەرۆککۆماری جەزائیر ڕایگەیاند، جەزائیر لە پێناو سەروەرییدا ملیۆنان شەهیدی داوە، پرسی بیابان پرسێکی دادپەروەرانە و نەهێشتنی داگیرکارییە.

عەبدولمەجید تەبۆن، سەرۆکی جەزائیر لە چاوپێکەوتنیکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، پرسی بیابان پرسێکی دادپەروەرانە و نەهێشتنی داگیرکارییە و بەکارهێنانی عەقڵ تێیدا لەبری هێز، چارەی هەڕەشە و ڕێنمایی لایەنەکان دەکات.

ئەو سەرۆکە ڕایگەیاند، پرسی بیابان لەسەر مێزی داگیرکەرەکان هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە دژی برا مەغریبییەکانمان و دژی هیچ کەسێکی دیکەین.

سەرۆکی جەزائیر جەختیشی کردەوە کە "جەزائیر چۆک دانادات، هەر کەسێک بێت لە هەر شوێنێک بێت ئەوەی بییەوێت بیسەپێنێت بەسەرماندا، هەڵە دەکات، جەزائیر لە پێناو سەروەرییدا ملیۆنان شەهیدی داوە".

دەشڵێت: "ئەگەر هەرکەسێک بیەوێت تووڕەمان بکات، دەمانبینێتەوە  و چاوەڕێی دەکەین".

تەبۆن، پێشتر ئاماژەی کردبوو، جەزائیر ڕۆڵی خۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا دەگێڕێت بۆ بەرژەوەندی برایان و نەتەوەی عەرەب، هەروەها جەزائیر نزیکە لە کۆدەنگییەک لەسەر داگیرکردنی پێگەیەکی ناهەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشدا.

دۆسییەی بیابان نوێنەرایەتیی خاڵێکی ناکۆکی قووڵی نێوان جەزائیر و مەغریب دەکات، بۆ دەیان ساڵە مەغریب پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەژێر سەروەری خۆیدا ئۆتۆنۆمی پێ بدات، لە کاتێکدا بەرەی پۆلیساریۆ داوای سازکردنی ڕیفراندۆمی چارەنووسی خۆی دەکات.