کاندیدایەکی دەم پارتی لە دەنگدان بێبەش کرا

مێرال دانش بێشتاش، کاندیدای دەم پارتی
مێرال دانش بێشتاش، کاندیدای دەم پارتی

K24 - هەولێر

کاندیدای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئەستەنبوڵ، مێرال دانش بێشتاش لەبەر ئەوەی تۆماری شوێنی نیشتەجێبوونی دیاربەکرە، لە ئەستەنبوڵ ڕێی پێنەدرا دەنگ بدات و لە مافی دەنگدان بێبەش کرا.

کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی دەم پارتی لە ئەستەنبوڵ لەو بارەیەوە ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردوەتەوە، مەرال دانش بەشتاش بەهۆی ئەوەی تا یەکی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو تۆماری نیشتەجێبوونی لە دیاربەکرە بۆ ئەستەنبۆڵ نەگواستووەتەوە، بۆیە لە مافی دەنگدان بێبەش کراوە.

ئەمڕۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا 12یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکیی شارەوانییەکان و موختارەکان بەڕێوە دەچێت، لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی ڕکابەریی لە سەر مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتیی 81 شارەوانیی شارەکان دەکەن.

لەم هەڵبژاردنەدا 61,441,882 هاووڵاتی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا مافی دەنگدانیان هەیە، لە نێویاندا 1,032,610 کەس یەکەمجارە دەنگ دەدەن.

مێرال دانش بێشتاش کە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی 14ی ئایاری ساڵی ڕابردوو بە پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە خولی 28یەمینی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا، هاوکات لە 20ی شوباتی 2024، کە دوا ڕۆژی پێشکەشکردنی داواکارییەکان بوو، بە کاندیدی دەم پارتی بۆ گەورە شارەوانیی ئەستەنبۆڵ دیاری کرا.

هەروەها پێشتر لە خولەکانی 25 و 26 و 27یەمینی پەرلەمانی تورکیا پەرلەمانتاری هەدەپە بوو.