سەڵاح داهاتێکی خەیاڵی هەیە

محەمەد سەڵاح، یاریزانی مسڕی یانەی لیڤەرپوول
محەمەد سەڵاح، یاریزانی مسڕی یانەی لیڤەرپوول

بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو ئاشکرای دەکات محەمەد سەڵاح ئەستێرەی مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا، لە دەرەوەی یاریگاش داهاتێکی خەیاڵی هەیە.

محەمەد سەڵاح هێرشبەری مسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا، مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەندە و خاوەنی زۆرترین مووچەیە لە یانەکەی، بەڵام ئەو یاریزانە لە دەرەوەی یاریگاکانیش بەهۆی ریکلام و سپۆنسەرەکانی داهاتێکی باش کۆدەکاتەوە.

داهاتی محەمەد سەڵاح چەندە لە دەرەوەی یاریگا؟ رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی لە راپۆرتێکدا سەرجەم داهاتەکانی یاریزانە مسڕییەکەی لە دەرەوەی یاریگا ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یاریزانە مسڕییەکە کۆمپانیایەکی هەیە بە ناوی "Salah UK Commercial" ئەو یاریزانە لە ماوەی یەکساڵی رابردوو داهاتی کۆمپانیاکەی نزیکەی 5.4 ملیۆن پاوەند بووە. سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە  سەڵاح لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوودا 27 ملیۆن پاوەندی لە گرێبەستە بازرگانییەکان بەدەستهێناوە و هەروەها لە ساڵی رابردوو 11 ملیۆن پاوەندی لە گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمەڵێک سپۆنسەر بەدەستهێناوە.