ئێران سێ ھاووڵاتی دیكەی لە سێدارەدا

K24 - ھەولێر

یانەی ھەواڵدەرانی ئێران بڵاوی كردەوە داواكاری گشتی پارێزگای خوزستان ئاشكرای كردووە، سێ عەرەبی ئێران بەتۆمەتی ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆریستی لە ناوچەی حەمیدییە و ھێرش بۆسەر كاروانی بەسیجەكانی ئێران و چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە ساڵی رابردوو، ئەمڕۆ لە سێدارەدران.

بە گوتەی داواكاری گشتی تاران ئەو كەسانە دوو برا و ئامۆزایەكی یەكترن و ئەوانەشی لە ھێرشەكاندا ھاوكارییان كردوون بە زیندانی تاھەتایی سزا دراون.

لە ماوەی رابردوودا رێژەی لە سێدارەدان لە ئێران زیادی كردووە و ئەوەش نیگەرانی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤی لێكەوتووەتەوە.