کێ پارەی ئازاد کردنی دانی ئالڤێسی داوە؟

دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل
دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل

هەفتەی رابردوو دانی ئالڤێس دوای نزیکەی 14 مانگ لە زیندان ئازاد کرا، ئەو کات دەنگۆیەک بڵابووەوە گوایە نێیمار داسیلڤا پارەی ئازاد کردنی پێشکەش بە دادگا کردووە، بەڵام هەر زوو ئەو دەنگۆیانە رەتکرانەوە.

دانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەهۆی دەستدرێژی کردنە سەر ئافرەتێک لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا، لەلایەن دادگای ئەو شارە بۆ ماوەی 4.5 زیندانیکرا، بەڵام دوای تەنها 14 مانگ، بەرامبەر 1 ملیۆن یۆرۆ ئازاد کرا.

سەرەتا بڵاوکرایەوە نێیمار داسیلڤای هاونیشتیمانی ئەو پارەیەی پێشکەشی دادگا کردووە، بەڵام دەنگۆکە راست نەبوو و ئەمجارەیان بڵاوکرایەوە گوایە مێمفیس دیپای یاریزانی هۆڵەندی پارەی ئازاد کردنی هاوڕێکەی پێشووی لە یانەی بارسێلۆناداوە.

ئێستاش رۆژنامەی فیستای بەڕازیلی ئەو لایەنەی کە پارەی ئازاد کردنی دانی ئالڤێسی پێشکەش دادگا کردووە ئاشكرا دەکات، ئەو لایەنەش کۆمپانیایەکی بەڕازیلیە کە خاوەنداریەتی رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەو وڵاتە دەکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەو کۆمپانیایە بە مەرجی ئەوەی لە داهاتوو دیکۆمێنتاریەک لەسەر ژیانی ئالڤێس بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل دروست بکات، بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی وەکو مەرجی ئازاد کردنی پێشکەشی دادگای شاری بارسێلۆنا کردووە.

رۆژنامە بەڕازیلیەکە باس لەوەش دەکات ئەو کۆمپانیایە پێشتریش کاری هاوشێوەی کردووە و بە ئازاد کردنی کەسایەتیە دیارەکان، بەڵگە فلیمی لەسەر ژیانیان دروستکردووە.

ئالڤێس داواکارییەکی سەیر و سەمەرەی لە کۆمپانیاکە کردووە و داوای لێکردوون چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوسەری پێشووی جوانا سانزیش بکەن لە کاتی دروستکردنی دیکۆمێنتارییەکەدا. هەرچەندە دوای زیندانی کردنی، هاوڕێ کچەکەی هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە پچڕاندووە.