یاریگای ئاکرێ بە 300 ملیۆن دینار نۆژەنکرایەوە

یاریگای ئاکرێ
یاریگای ئاکرێ

K24 – هەولێر:

یاریگای تۆپی پێی ئاكرێ بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار نۆژەنکرایەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە: یاریگاکە لە ئێستادا ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی چالاکییە وەرزشییەکان.

لە ڕابردوو هەریەک لە یاریگاکانی دینارتە و بەردەڕەش نۆژەنکرانەوە، یاریگای ئاکرێش بە گوژمەی 300 ملیۆن دینار نۆژەنکراوەتەوە و گەنجان و وەرزشکارانی دەڤەرەکە دەتوانن سوودی لێببینن بۆ ئەنجامدانی چالاییەکە وەرزشییەکان.

لەلایەن خۆیەوە نیدار فەرخۆ، وەرزشوانە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە: "خەڵکی ئاکرێ زۆر دڵخۆشن بە نۆژەنکردنەوەی ئەم یاریگەیە، کە چەندین ساڵە پەراوێز خرابوو؛ لە ڕابردوودا کاتێک باران باریبا، ناچار بووین بچین بۆ یاریگایەکی تر".

هەروەها هەژار سابیر، ڕاهێنەری یانەی ئاکرێیە و دەڵێت:"چەندین ساڵە بێ یاریگا بووین، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات و ئەم یاریگەیەی بۆ دابین کردین، لەمەودوا هەوڵدەدەین چالاکییە وەرزشییەکانمان زیاتر بەرەوپێش ببەین".

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە لە کەرتی وەرزشی دەڕوانێت و پاڵپشتیی تەواوی وەرزشکارانە لە بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزشی.