ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان: زیانی ماددیی لافاوه‌كانی دهۆك و زاخۆ به زیاتر له 64 ملیار دینار خه‌مڵێندرا
K24 - هەولێر:
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی بۆ زیانه‌كانی بارانبارین و لافاوه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه، به‌هۆی لافاو و بارانبارینی ماوه‌ی نێوان 18 تاكو 21ـی ئاداری 2024، سێ كه‌س له دهۆك گیانیان له‌ده‌ستدا و زیانه ماددییه‌كه‌ش به زیاتر له 64 ملیار دینار خه‌مڵێندراوه.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگیی قه‌یرانه‌كانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆی بڵاوكرده‌وه، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
رۆژی سێشەممە، 19-03-2024، لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای دهۆک و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ هەڵسا و کاریگەریی لافاوەکە زیاتر لەسەر گەڕەکەکانی هشکەڕوو، نەزارکێ و بەڕووشکێی دهۆك بوو.
بەهۆی لافاوەکەوە، سێ کەس له دهۆك گیانیان لەدەستدا، زیان بە زیاتر لە هەزار خانوو گەیشت و دەیان ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن.