به ڤیدیۆ...وه‌رزشوانێكی كچ، له خۆشی بردنه‌وه‌ی مێدالیای زێڕ، راهێنه‌ره‌كه‌ی خسته سه‌رشانی
لە كێبڕكێی زۆرانبازی ئۆڵمپیكی ریۆ، سارا دۆشۆ ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی خانمه وه‌رزشوانی ژاپۆن، بۆ یه‌كه‌مینجار به‌شداریی له ئۆڵمپیك كرد و مێدالیای زێڕیشی به‌ده‌ستهێنا.
سارا دۆشۆ له دوایین یاریی خۆی له كێشی 69 كیلوگرامیدا رووبه‌ڕووی ناتالیا ڤۆرۆبێڤای رووسیا بووه، دوای ململانێیه‌كی زۆر، سارا له یارییه‌كی دراماتیكیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌خۆشی بردنه‌وه‌ی مێدالیا زێڕه‌كه راهێنه‌ره‌كه‌ی خسته سه‌رشانی و سه‌رنجی میدیاكانی جیهانی ڕ‌اكێشا.