به‌ڤيديۆ.. گه‌نجێك ئامێرێكى دروست كردووه هه‌وا ده‌گۆڕێت بۆ ئاو
K24 -هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى "رووسيا اليوم"، بڵاويكردووه‌ته‌وه، گه‌نجێكى به‌ره‌گه‌ز هيندۆسى له‌شارى حه‌يده‌ر ئاباد، به‌ناوى "جواد باتل" ته‌مه‌ن 22 ساڵ، داهينانێكى نوێى له‌بوارى دروستكردنى ئامێرێكدا كردووه كه هه‌وا ده‌گۆڕێت بۆ ئاو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، بۆ يه‌كه‌مجاره ئه‌م ئامێره به‌ته‌كنه‌لۆژيايه‌كى سه‌رده‌مييانه له كيشوه‌رى ئاسيادا له‌شێوه‌ى سێ ره‌هه‌ندى دروست كراوه، كه هه‌ڵده‌ستێ به به‌رهه‌مهێنانى ئاوى خاوێن له‌هه‌وادا و به‌جۆرێك تواناى هه‌يه له‌يه‌ك كاتژمێردا 1,86 ليتر ئاو به‌رهه‌م بهێنێت.
رروونيشى كردووه‌ته‌وه، باتل، له‌ته‌مه‌نى 10 ساڵيييه‌وه حه‌زو خولياى دروست كردنى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانى كردووه، تا ئه‌و كاته‌ى چووه‌ته كۆلێژى ئه‌ندازياريش، توانيويه‌تى له‌زۆربه‌ى پێشبڕكێى دروستكردنى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان و رۆبۆتدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.