نزار حه‌یده‌ر: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سوودانی و عێراق پابه‌ندی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان بكات
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی عێراقی له واشنتن ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سوودانی و عێراق پابه‌ند بكات به‌رامبه‌ر به به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) نزار حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی عێراقی له واشنتن تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی كۆشكی سپی له نزیكه‌وه چاودێری كار و هه‌ڵوێسته‌كانی سوودانی كردووه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ستراتیژی سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی عێراقیی له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سوودانی و عێراق پابه‌ند بكات و به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن.
نزار حه‌یده‌ر گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندێكی گشتی بكات، كه ئایا سوودانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌توانێت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هه‌ڵبگرێت.
نزار حه‌یده‌ر باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌ردانی سوودانی له‌و كاته‌دا ده‌چێته به‌شێك له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئیداره‌ی بایدن له‌م كاته‌دا به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، چونكه نه‌یتوانیوه كه‌سایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بپارێزێت و هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته‌ی له ناوچه‌كه‌دا لاواز كردووه.
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر پێکهێنانی حکومەتەکەیدا، (15ـی نیسانی 2024) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جانتایەکی پڕەوە سەردانی واشنتن دەکات و بڕیارە لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا کۆببێتەوە گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرەیەک بکەن، دیارترینیان داهاتووی هێزەکانی هاوپەیمانی و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدان.
تەوەرەی هەرە سەرەکی گفتوگۆی سوودانی لەگەل بایدن و بەرپرسانی ئەمەریکا، پەیوەستە بە هێزەکانی هاوپەیمانان و داهاتوویان لە عێراق، بە گوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی پەیوەندی دوای قۆناغی هاوپەیمانی و هاوبەشیی گشتگیریی نێوان عێراق و ئەمەریکا بابەتی هەرە دیاری گفتوگۆکان دەبێت.
دۆسیەیەکی دیکەی سەر مێزی گفتوگۆکانی سوودانی لە واشنتن، تاوتوێی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، لە پابەندبوون بە دەستوور و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستانەوە تا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، چونکە بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ئەمەریکین و داوایان لە کۆنگرێس کردووە فشار لە حکومەتی عێراق بکرێت، بۆ ئەوەی دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
هەروەها دۆسیەیەکی دیکەی نێو جانتایەکەی سوودانی، پەیوەندی بە سزای سەر بانکە عێراقییەکان و بەهای دۆلارەوە هەیە، چونکە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا باسی لە گرتنەبەری چەند رێکارێک لە بەرانبەر بانکە عێراقییەکان کردووە و جەختیشی لەوە کردووتەوە سیستمی بانکیی عێراق پێویستی بە چاکسازییە و پێویستە رێگری لە سپیکردنەوەی دۆلار بکرێت.
جیا لەوانەش بڕیارە باس لە بوارەکانی خزمەتگوزاریی، تەندورستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا بکرێت و چەند رێککەوتنێک لەوبارەیەوە لەنێوان هەردوولا واژۆ بکرێن.
سەردانەکەی سوودانی لە کاتێکدایە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 24ـی شوباتی رابردوو، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا و لەگەڵ وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و داوای پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئەمرریکاش پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.