کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا
K24 - هەولێر
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا. لە زۆربەى کاتەکاندا ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 02-04-2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 02-04-2024، "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا .خێراىی باش، لەسەرخۆ (5 –15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت". ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەش، 03-04-2024، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا. خێراىی باش، لەسەرخۆ (5 –15) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت". ئەوەش خراوەتەڕوو، "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 29
سلێمانی: 26
دهۆک: 27
زاخۆ: 29
هەڵەبجە: 28
کەرکوک: 31
سۆران: 27
حاجی ئۆمەران: 18
گەرمیان: 32