عێراق هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتی ئێران لە سووریا ئیدانە دەکات

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

K24 – هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر نێردەی دیپلۆماسی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا ئیدانە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی ئیسرائیلی داگیرکار پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەر بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی سووریا، هاوکات مەترسییەکیشە بۆ ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان کە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پارێزبەندییان هەیە.

هەروەها ئاماژەیداوە، ئەو هێرشانە دەبنە هۆی فراوانبوونی بازنەی ئاڵۆزییەکان و زیادبوونی ئاژاوە و ناسەقامگیری لە ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکاتەوە بۆ ئەوەی پەلە بکات لە ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکانی کوشتن و وێرانکردنی کەرتی غەززە و بە ئامانجگرتنی خاکی سووریا.

ئێوارەی ڕۆژی (1ـی نیسانی 2024) هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج و تیایدا  كوژرانی دوو فه‌رمانده‌ و پێنج ڕاوێژكار و ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران له‌و کوژران.