لە دوای 10 ساڵ، ئەندەنوسیا بووه‌ته حه‌وتەم زلهێزی ئابووری جیهان
K24 - هەولێر
به‌پێی راپۆرتی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ئه‌نده‌نوسیا كه بە گه‌وره‌ترین وڵاتی مسوڵمان دادەنرێت، پێگه‌ی ئابووری وڵاته‌كه له رووی پێنوێنی توانایی كڕین، له ساڵی 2014دا به 10یەم ئابووریی جیهان هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام لە دوای 10 ساڵ بووه‌ته حه‌وته‌م زلهێزی ئابووریی جیهان.
له شوباتی ئه‌مساڵدا ئه‌نده‌نووسیا هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه برد و پروبیا سۆبیانتۆ، وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه به سه‌رۆككۆمار دیاری کرا. پێش ئەوەی ببێتە سەرۆککۆمار پروبیا تێیدا به‌ڵێنی دا، سیاسه‌ته ئابوورییه‌كان درێژه پێ بدات و جوشوا پارده‌یه، ئابووری ناس بکاتە جێگری خۆی و کە بە یەکێک لە10 گرنگترین کەسایەتی بانكه‌كانی وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت. پلانه‌كانی ئه‌و ئابووریناسه دەتوانێت ئه‌نده‌نوسیا بگه‌یەنێتە ئاستی پێشبینییه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین، ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا، پێنج زلهێزترین ئابووریی جیهان و رووسیا له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مدا دێت، پێشبینی كراوه تا ساڵی 2027 ئه‌نده‌نوسیا پێشی رووسیاش بكه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "بی بی سی"، ئه‌نده‌نوسیا ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه له ساڵی 2045 كه یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاتەوە، ببێته یه‌كێك له پێنج ئابوورییه به‌هێزه‌ی جیهان و پێش ئه‌ڵمانیا بكه‌وێته‌وه.
به‌گوته‌ی سری مولیانی، وه‌زیری ئابووریی ئه‌نده‌نوسیا ڕایگەیاند، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی کە وڵاتەکەمان هەیەتی، ده‌بێت گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئابووریی 6% تا 7% بێت، ئێسته گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه 5%ه.
ئه‌نده‌نوسیا كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س. هەروەها بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی لە ساڵی 2022 لە ئەندەنوسیا گەیشتووەتە سەرووی تریلیۆنێک دۆلار کە کەرتی پیشەسازی پشکی نزیکەی 41% ، کشتوکاڵ 14% و کانزا‌کان 12%ی پێ بڕاوە.
چای، قاوە، تووتن و بەهارات لە گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەندەنوسیان. وڵاتەکە جگە لەوەی کە لە رووی پیشەسازی پێشکەوتووە لە هەمان کاتدا بە وڵاتێکی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی کانزا‌کان، نەوت، گاز، نیکڵ، خەڵووز مس هەژمار دەکرێت. بەدەر لەم سێ کەرتەی ئاماژەیان پێکرا، ئەندەنوسیا وڵاتێکی گەشتیارییە و ساڵانە لە تەواوی جیهان گەشتیار رووی تێدەکات.