ئانۆ جه‌وهه‌ر: له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ی له دادگای فیدراڵی کردی، ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی مافی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامۆرابی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك سه‌رۆك بارزانی له میانی دیدارییان له‌گه‌ڵ پلاسخارت ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مان به بێ پێكهاته‌كان ناكامڵه، ئێمه وه‌ك پێكهاته‌كان دڵمان به‌و ده‌ربڕینه فێنك بووه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی: "له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ی لە دادگای فیدراڵی کردی، ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ین".
ئانۆ جه‌وهه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی حامورابی به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، په‌یوه‌ندی سه‌رۆك بارزانی و كریستیانه‌كان مێژووییه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی پارێزه‌ری پێكه‌وه ژیانه له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "په‌یوه‌ندی كریستیانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه، بۆیه له خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وامین".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه له دادگای فیدراڵی دژی پێكهاته‌كان کردی، جیا له‌وه‌ش ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگاكه ده‌كه‌ین، كه وایان كرد نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بن.
له‌باره‌ی پرسی مووچه و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ئانۆ جه‌وهه‌ر ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران له خه‌می مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانه و هه‌وڵ و كۆششه‌كانی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن.