نێچیرڤان بارزانی داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات كوردانى فه‌يلى قه‌ره‌بوو بكاته‌وه
K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات، كوردانى فه‌يلى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ڕه‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئه‌مڕۆ يادى به ئازارى چل و چوار ساڵه‌ى جينۆسايدى هه‌زاران كوردى فه‌يلى ده‌كه‌ينه‌وه كه له شاڵاوێكى دڕندانه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له شۆڕشى كوردستان، ڕووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه و ڕه‌گه‌زنامه و سامان و ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه".
له‌م ياده‌دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق دەکات "به‌پێى بڕيارى دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه ئه‌و تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساند، كوردانى فه‌يلى له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، ڕه‌گه‌زنامه و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بين و هه‌رچى پێويست بێت هاوكار ده‌بين".
بە گوتەی نێچیرڤان بارزانی، "جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ڕه‌ش و ڕابردوويه‌كى تاڵى پڕ له هه‌ڵه‌ى عێراقه كه بووه هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و ڕابردووه بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند و وانه و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرين".