بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری ئامێدی دانرا

بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری ئامێدی دانرا
بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری ئامێدی دانرا

K24 - هەولێر

بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگاری دهۆک دەڵێت، هەفتەی داهاتووش بەردی بناغە بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دیکە لە سنووری قەزاکە دادەنێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 04-04-2024، بە ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە چاودێریی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک؛ بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەردوو ناحیەی چەمانکێ و سەرسەنگێ، لە سنووری قەزای ئامێدی بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دینار دانرا.

ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی بەردی بناغەیان بۆ دانراون:

1. دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی رێگەی گه‌لی چه‌لوكێ – سیارێ بە درێژایی حەوت کیلۆمەتر بە گوژمەی یەک ملیار و 374 ملیۆن دینار.

2. دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی رێگەی گه‌لی ئاڤوكێ بە درێژایی شەش کیلۆمەتر بە گوژمەی یەک ملیار و 32 ملیۆن دینار.

3. دانانی بەردی بناغەی دروستکردنی رێگەی گوندەکانی سپیندارێ – چه‌لوكێ بە درێژایی سێ کیلۆمەتر بە گوژمەی 659 ملیۆن دینار.

4. گەیاندنی هێڵی کارەبا بۆ گوندی ئاڤوكێ و گه‌لی ئاڤوكێ بە گوژمەی 216 ملیۆن دینار.

5. دانانی بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە لە سنووری ناحیەی سەرسەنگ بە گوژمەی دوو ملیار و 375 ملیۆن دینار.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پڕۆژانە بە رەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەت پارێزگای دهۆک جێبەجێ کراون.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، کەرتی گەشتیاری لە سنووری قەزای ئامێدی و بەتایبەت هەردوو ناحیەی سەرسنگ و چەمانکێ بەرەوپێش دەچێت. گوتیشی، هەفتەی داهاتوو بەردی بناغە بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئامێدی دادەنێن.