لە نەرویج سیمینارێك بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نەرویج و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 – ئۆسلۆ:
سەرپەرشتیاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، به سه‌ردانێك له شاری ئۆسلۆیە، ئامانج له سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانیشی بۆ ئه‌و وڵاته و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، دروستكردنی تۆڕێكی په‌یوه‌ندییه له نێوان ڕه‌وه‌ندیی كوردی و سیاسییه‌كانی نه‌رویج و ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4ـی نیسانی 2024) شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات سه‌رپه‌رشتیی سیمینارێكی له ئۆسلۆ كرد، تێیدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و سیاسییه‌كانی نەرویج و هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ئاماده‌ی بوون و ئامانجیش لێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه له نێوان ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ئه‌وروپا و سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه.
له‌و باره‌یه‌وه، ڕۆدی ئیلگه‌ن، كه‌سایه‌تی سیاسیی كوردی نه‌رویجی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وه و سیمینارانه له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئاستێكی پێشكه‌وتوو.
ڕۆدی ئیلگه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، له هه‌موو كۆبوونه‌وه و سیمینارانه‌كاندا توانیویانه پرسی كورد و چاره‌كردنی كێشه‌كانی بۆ به‌شداربووان بخه‌نه ڕوو.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی كورد گوتیشی، ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن، كه‌سانی سیاسی، ڕۆشنبیر و پسپۆڕن، بۆیه ڕۆڵی ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌كانیاندا كاریگه‌ریی زیاتری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.