هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا سوپڕایزی گەورەی تێدا ڕوویدا

دەنگدان لە تورکیا
دەنگدان لە تورکیا

K24 – هەولێر:

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە لە 31ـی مانگی ڕابردوو بەڕێوەچوو، سوپڕایزی گەورەی تێدا ڕوویدا. هەندێک لە پارتە سیاسییەکان ڕێژەی دەنگەکانیان زیادی کرد، تەنانەت پارتی گەلی کۆماری توانی دوای 47 ساڵ ببێ بە یەکەم پارتی تورکیا، هەندێک لایەنیش، سەرەڕای ئەوەی لە پەرلەمان خاوەن کورسین، بەڵام لەم هەڵبژاردنە دەنگەکانیان نەگەیشتە .

جگە لە ئاکپارتی و مەهەپە کە دوو حزبی دەسەڵاتن، پارتەکانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنیش دەنگێکی زۆریان لەدەست داوە، بەتایبەتی لە پارتە سیاسییەکانی سەر مێزی شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکە. تەنانەت هەندێک لە پارتە ناسراوەکان سەرەڕای ئەوەی کورسیی پەرلەمانیان هەیە بەڵام دەنگەکانیان لەژێر 1% کۆی گشتی دەنگەکانە.

ئەو پارتانەی کە لەم هەڵبژاردنە شکستی گەورەیان بەدەستهێنا بریتین لە:

1. پارتی ئایندە، کە لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵوەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت 34 هەزار و 212 دەنگی بەدەست هێنا کە یەکسانە بە 0.07%ـی کۆی گشتی دەنگەکان.

2. پارتی دەڤا کە لەلایەن عەلی باباجانەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت  140 هەزار و 644 دەنگی بەدەست هێناوە کە یەکسانە بە 0.33%.

3. ئیی پارتی کە لەلایەن مێرال ئاکشەنەرەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت تووشی شکستێکی گەورە هات لەکاتێکدا پێشتر دووەم گەورەترین پارتی نێو شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکە بوو، ئیی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا ملیۆنێک و 735 هەزار و 924 دەنگی بەدەست هێناوە کە یەکسانە بە 3.77%.

4. پارتی دیموکرات کە بەشێک بوو لە مێزی شەش لایەن، 142 هەزار و 57 دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە 0.34%ـی دەنگەکان.

5. هاوکات پارتی سەعادەت کە یەکێک بوو لە مێزی شەش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکەی تورکیا، هەمان چارەنووسی هەیە و 561 هەزار و 76 دەنگی بەدەست هێناوە کە دەکاتە 1.3%.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، جگە لە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی یەنیدەن رەفا، سەرجەم پارتەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و تەنانەت دەم پارتیش دەنگێکی زۆریان لەدەست دا. هەرچەندە هەڵبژاردنەکان تیپەڕی بەڵام ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە بەرچاوڕوونیی زۆرمان بۆ ئاییندەی سیاسەتی تورکیا دەکات.