بلینكن: ئەمه‌ریکا و ئەوروپا لەسەدا 50ـی بەرهەمی جیهانیان لەبه‌ردەسته‌

ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 – هەولێر:

ئەمه‌ریکا پشتیوانی ئەوروپا دەکات بۆ مامەڵکردن لەگەڵ کێشە و ئاڵنگارییەکانی پەیوەست ململانێی  بە ئابووری لەگەڵ چین.

لەوبارەیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئەمه‌ریکا و ئەوروپا پێکەوە لەسەدا 50ی بەرهەمی جیهانیان لەبه‌ردەستدایە، هەربۆیە کاتێک یەکگرتوو دەبن مامەڵکردن لەگەڵ کێشەکان بۆیان ئاسانتردەبێت.

بلینکن هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێموایە ئەوەی لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا روویداوە، بەهێزبوونی هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا و ئەوروپا  و نزیکبوونەوە بووە لەبوارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

گوتیشی: "کاتێک ئەمه‌ریکا  و ئەوروپا یەکگرتوو ئەبن و بۆ مەبەستێکی هاوبەش تێدەکۆشن دەبنە هێزێکی بێ هاوتا. هەردوولا پێکەوە نمایندەی نیوەی بەرهەمی  جیهان دەکەین. ئەمەش ئەو مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان ئاسانتر دەکات بەتایبەتی کێشەی ئابووریی چین و ئاڵنگارییەکان".

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئابووری چین به‌ دووه‌م به‌هێزترین ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت دوای ئه‌مه‌ریكا.