زوبێر مایی: مه‌به‌ستمانه كه‌سایه‌تی ئافره‌تی كورد به دۆسته فه‌ره‌نسییه‌كان بناسێنین
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردی – فه‌ره‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانه چالاكی له فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ئامانجیان بریتییه له ناساندنی ئازایه‌تی ئافره‌تی كورد و ڕۆڵ و پێگه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی نیسانی 2024) زوبێر مایی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردی – فه‌ره‌نسی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، چالاكی و فیستیڤاڵێكیان له شاری ئه‌لبی فه‌ره‌نسا ڕێك خستووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئافره‌تانی كورد بگه‌یه‌ننه دۆستانی كورد و كوردستان.
زوبێر مایی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش ساڵانه ئه‌م جۆره چالاكی و فیستیڤاڵانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه كه‌سایه‌تی ئافره‌تی كورد به دۆسته فه‌ره‌نسییه‌كان بناسێنن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردی – فه‌ره‌نسی باسی له‌وه‌یش كرد، ئافره‌تی كورد شیاوی ئه‌وه‌یه ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌ییه‌كه‌ی به دۆستانی فه‌ره‌نسی و هه‌موو دۆسته‌كانی دیكه بناسێنرێت، نه‌خاسمه كه ئافره‌تی كورد به‌شداری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕی كردووه.
ناوبراو گوتیشی، ماوه‌ی 33 ساڵه ئه‌وان له فه‌ره‌نسا ده‌ژین و زیاتر له 20 ساڵیشه كار له‌سه‌ر دۆستایه‌تی كورد و فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد له‌و ڕێگه‌یه‌وه زیاتر به فه‌ره‌نسییه‌كان بناسێنن.