ئارش عوسمان گۆرانییەکی دووقۆڵی خۆی و هایدە بڵاوکردەوە

ئارش عوسمان، هونەرمەند
ئارش عوسمان، هونەرمەند

K24 - هەولێر

هونەرمەند ئارش عوسمان، نوێترین گۆرانیی دووقۆڵیی خۆی لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردو هایدە بەناوی (نیگەرانم) لەچەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 6ـی نیسانی 2024، هونەرمەند ئارش عوسمان، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەرهەمە نوێیەم لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردو هایدەیە و گۆرانییەکەش هەر هی ئەو هونەرمەندەیە. ئەو بە زمانی فارسی گۆرانییەکە دەڵێت و منیش بە زمانی کوردی. ماوەیەکە زۆرە خەریکی تۆمارکردنی ئەو دووقۆڵییە تازەیەم، هیوادارم  بەدڵی گوێگرەکانم بێت.

هونەرمەند ئارش عوسمان تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە. خاوەنی چەندین گۆرانییە.