ڕووداوەکەی وان بووەتە هۆی مەترسی و دڵەڕاوکێی قەییومەکان

K24 - هەولێر

عەبدوڵڵا زەیدان، سەرۆکی گەورەشاوەرانیی وان لەسەر پشکی دەم پارتی، و سەرۆکی هەڵبژێردراوی گەورەشارەوانی وان کە لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوو بوو، بەهۆی بڕیارێکی نووسینگەی هەڵبژاردنەکانی وان، مافەکەی لێ سەندرابوویەوە، دواجار دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری گەڕاندنەوەی مافەکانی ناوبراوی دا.

هەروەها ڕووداوەکەی وان بووەتە هۆی مەترسی و دڵەڕاوکێی قەییومەکان بۆ شارەوانییەکانی دەست کورد، هاوکات تا ئێستە دۆسییەکە یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە دامەزراوەی باڵای دادوەران و داواکارانی گشتیی لێکۆڵینەوەی یاساییان دەرهەق بەو دادگایە دەست پێکردووە کە لە ساڵی 2021 بریاری بێتاوانیی زەیدانی دابوو.

ئیرادەی خەڵک سەرکەوت، ئەم سەرکەوتنەش بووە هۆی وەدەست هێنانی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی.

لەلای خۆیەوە، دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ناوەرۆکی بڕیاری گەڕاندنەوەی مافەکانی عەبدوڵڵا زەیدانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری سەندنەوەی مافی خۆکاندیدکردن دوو ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردنەکان هیچ بەهایەکی یاسایی لەخۆ ناگرێت، بۆیە وەک دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان بڕیاریان داوە نووسراوی دەستبەکاربوونی پێ بدرێتەوە.