هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی "سوورێژە" لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

هەڵمەتی کوتان  دژی نەخۆشی "سوورێژە"
هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی "سوورێژە"

K24 – هەولێر:

هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی "سوورێژە" لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان و باخچەی ساوایان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان بۆ  مەبەستی ئەنجامدانی هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی "سوورێژە" کردووە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوورێژە بە ڤاکسینی دەرزی سوورێژەی تێکەڵ بۆ قوتابییانی قۆناغی بنەڕەتی (1 تا 6) و باخچەی ساوایان ئاسانکاری بۆ تیمەکان بکرێت لە رووی کارگێڕیی و ئاگادارکردنەوەی دایبابان لە رۆژی ئەنجامدانی هەڵەمەتەکە.

ت