سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە فوئاد حوسێن دەکات

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر

سەرۆک بارزانی دەڵێت، "زۆر خەمبار بووم" بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن؛ بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشیی لە وەزیری دەرەوەی عێڕاق دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 08-04-2024، سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی فوئاد حوسێن، "زۆر خەمبار بووم و لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا" سەرەخۆشی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات و "خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم".

سەرۆک بارزانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت".