یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا
K24 – هەولێر:
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی چوارشەممە (10ـی نیسانی 2024) یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لە هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (8ـی نیسانی 2024) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان مانگ نەبینراوە، بۆیە سبەی سێشەممە دەبێتە 30ـیەم رۆژی ڕەمەزان و ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024 لیژنه‌ی باڵای بینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كۆبووه‌وه، تایبه‌ت به دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هه‌روه‌ها به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كانی بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ چاودێریی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كانی فه‌له‌كناسی له هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی پێویست، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی سێشه‌ممه 9ـی نیسانی 2024 ته‌واوكاری مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه، دووسبه‌ی چوارشه‌ممه 10ـی نیسانی 2024 یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.