كارزان هادی: لێخۆشبوو‌ن لە قه‌رزی كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك كه‌وته واری جێبه‌جێكردنه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، لێخۆشبوونی قه‌رزی كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك ده‌كه‌وێته جێبه‌جێ كردن؛ ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه ئه‌وانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه كرێی شاره‌وانی ده‌ده‌ن.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 8ـی نیسانی 2024) كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ نووسراوی ده‌ركردووه بۆ جێبه‌جێكردنی لێخۆشبوونی 20%ـی قه‌رزی كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌رچووه.
كارزان هادی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئەو هاووڵاتییانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كان كردووه کارەکەیان جێبەجێ کراوە .
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌یش كرد، ده‌رچوونی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ـی قه‌رزی كرێی ئاو و خۆڵ وخاشاك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر په‌رۆشی و خه‌مخۆریی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئابووری و دارایی هاووڵاتییان.
كارزان هادی هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌وانه‌ی كرێی شاره‌وانی ده‌ده‌ن بۆ ساڵی داهاتوو، ئه‌وانیش ده‌توانن سوودمه‌ند بن له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، چونكه ئه‌و بڕیاره بێجگه له قه‌رزداره‌كان، ئه‌وانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه كرێی شاره‌وانی ده‌ده‌ن.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ ئەوەی دۆخی ناهەمواری ئابووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارمان دا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.