دانیشتوانی ئۆکرانیا فووم لە دوکەڵکێشی خانووەکانیان دەدەن

K24 - هەولێر

هەندێک لە دانیشتوانی ئۆدیسا ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە خەو سەرەڕای دەنگی زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشە ئاسمانییەکان.

کەناڵەکانی ناوخۆیی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی خەوتنی باش لە شەودا بەدەستبهێنن، فوومی جێگیرکردن لە دووکەڵکێشەی سەربانی بیناکان دەدەن بۆ ئەوەی ڕێگری لەو بۆشاییە بگرن کە دەنگ دەگوازێتەوە.

بەهۆی نزیکبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکان، هەموو شەوێک لە ئۆکرانیا زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لێدەدرێت. بەگشتی ئاگادارکەرەوەکان زۆر دەنگیان بەرزە بۆ دانیشتوان. بۆ ئەوەی دانیشتوان شەوانە بە ئارامی بخەون، بەشێک لە دانیشتوانی پارێزگای ئۆدێسا ڕێگەیەکی کاریگەریان بەکارهێناوە بۆ بێدەنگکردنی زەنگی ئاگادارکردنەوەکان.

لە شاری تیپلۆدار لە پارێزگای ئۆدیسا، بەشێک لە دانیشتوانی باڵەخانە بەرزەکان لە نهۆمە بەرزەکان  فووم لەو شوێنانە دەدەن کە دەنگ دەگوازێتەوە بەتایبەت زەنگی ئاگادارکردنەوەی نزیکبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکان.

لە 24ی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند، بە ئامانجی "پاراستنی ئەو دانیشتووانەی کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی کیێڤەوە گێچەڵیان پێکراوە  و کۆمەڵکوژ کراون، وەزارەتی بەرگری رووسیا هێزە چەکدارەکانیان  نارد تەنیا لە دامەزراوە سەربازییەکان و چەکدارانی ئۆکراینی بدەن،  ئەم هەڵمەتە بە پشتیوانی هێزی رووسیا و  پۆلیسی کۆماری دەنێستک و لوگانسک بەڕێوە دەچێت."