کەشى پێشبینیکراوی رۆژی یەکەمی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا
K24 - هەولێر
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 09-04-2024، "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆ باران بارین دەست پێدەکات، هەورە برووسکە لەگەڵدا دەبێت و هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
هەر لەبارەی کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماژە بەوە کراوە، "لەگەڵ بارینی باران، پێشبینی دەکرێت خێرایی با زیاد بکات بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان. هاوکات لە هەندێک ناوچەى دەشتى هەولێر (قوشتەپە و دیبەگە )، ڕۆژئاوای سلێمانى (بازیان و چەمچەماڵ)، ئیدارەى ڕاپەڕین، قەزای کۆیە و دەوروبەرى ئەگەرى بارانى بەلێزمە هەیە".
لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەش، 10-04-2024، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت. سەرەتا باران بارین و هەورە برووسکە لە ناوچەشاخاوییەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت، پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 23
سلێمانی: 22
دهۆک: 21
کەرکوک: 25
هەڵەبجە: 22
زاخۆ: 22
سۆران: 17
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 27