ئێران؛ له هێرشێكی چه‌كداریدا شه‌ش كه‌س كوژران
K24 - هەولێر:
سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند، له هێرشێكی چه‌كداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووجستان شه‌ش پۆلیس كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه و لە لایەن جەیشول عەدلەوە کراوەتە سەر هێزەکانی پۆلیس.
سوپای پاسداران ئاشكراشی كرد، هێرشه‌كه له نێوان شاره‌كانی میهرستان و سوران له پارێزگای سیستان به‌لووجستان بووە.
ڕۆژی 4-4-2024 سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کرده‌وه، لە هێرشێكی چەکدارانی جەیشولعەدل لە پارێزگای سیستان و بەلووجستان، هەشت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، لە بەرانبەریشدا 16 چەکداری جەیشولعەدل کوژراون.