وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ پوتین سه‌ردانی چین بكات
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ پوتین سه‌ردانی چین بكات.
له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ بۆ چین، شی جین پینگ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، پێشوازی له هاتنی لاڤرۆڤ كرد، كه بۆ ئاماده‌كاریی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا له په‌كیینه.
پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندبوو، پەكین و مۆسكۆ لە داھاتوویەكی نزیكدا نەخشە ڕێگەیەك ئیمزا دەكەن تایبەت بە زیادكردنی ئاڵوگۆڕیی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات بە ئامانجی ئەوەی بگاتە 200 ملیار دۆلار له ساڵێكدا.
مۆسكۆ مەبەستیەتی پڕۆژەی ستراتیجی لەگەڵ چیندا بکات وەك دابینكردنی وەبەرھێنانی چینی بۆ گواستنەوەی بازرگانی لە ڕێگەی میریدانی نێودەوڵەتی كە چین و ئەوروپا لە رێگەی خاكی ڕووسیاوە، بەیەك دەبەستێتەوە .
ھەروەھا ئیمزاكردنی كۆمەڵێك ڕێككەوتن كە خۆی لە ھەماھەنگی بازرگانی و ئابووریی دەگرێتەوە لە بوارەكانی فڕۆكەوانی و ئاسمانی و ھەروەھا ژێرخانی بنەڕەتی.
ئەمە لەكاتێكدایە چەندان ساڵە چین بە یەكێك لە 5 گەورەترین ھاوبەشی بازرگانیی ڕووسیا ھەژمار دەكرا و لە 3 ساڵی ڕابردوودا توانی لە پێش ھەموو وڵاتانی دیكەوە بێت و ئێستاش گەورەترین ھاوبەشی بازرگانیی ڕووسیایە.