دكتۆر عەبدولـلهتیف ئەحمەد بۆ كوردستان24: دروستكردنی مزگهوتی بهههشت بهشێوهی پشكی خێرخوازییه
K24 – سلێمانی:
كڕینی شوێنی بەرماڵ لە مزگەوتی بەھەشت لە سلێمانی، بە بڕی 650 دۆلار، كاردانەوەی جیاوازی لە نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگە لێكەوتەوە.
دكتۆر عەبدولـلهتیف ئەحمەد، پێشنوێژ و گوتارخوێن لە لێدوانێكیدا بە كوردستان24ی ڕاگەیاند: "دروستكردنی مزگەوتی بەھەشت، لە لایەن حكومەت یان حزب جێبەجێ ناكرێت، بۆیە لەلایەن خێرخوازانەوە مزگەوتەكە دروست دەكرێت." گوتیشی: "دروستكردنی مزگهوتی بهههشت بهشێوهی پشكی خێرخوازییه".
سەبارەت بە دیاریكردنی بڕی پارەكە، عەبدولـلهتیف ئەحمەد دەڵێ: "میكانزمی بەشداریكردن لە خەرجی مزگەوتی بەھەشت لە لایەن ئەندازیارانەوە بە ئێمە گوتراوە كە شوێنی یەك بەرماڵ، 650 دۆلاری تێ دەچێت، بۆیە ئەم بڕە دیاریكراوە و ئەو بەرنامەیەی داندراوە لە زۆر شوێنی جیھان جێبەجێ دەكرێت".
ههروهها گوتیشی: "كەسانێك لێرە بێئاگان و بە شێوازی دیكە قسەی لەسەر دەكەن، ئەگینا مزگەوتی بەھەشت موڵكی من نییە، بەڵكو بۆ خزمەتی موسڵمانانە."