پۆلیسی فریاکەوتن: دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان سەروماڵیان پارێزراو دەبێت

موقەدەم مەحموود ئەڵوەند، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر
موقەدەم مەحموود ئەڵوەند، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ پێشوازی گەشتیاران و سەروماڵی هاووڵاتییان، و دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان سەرو ماڵیان پارێزراو دەبێت لە ڕۆژانی جەژندا.

ئەمرۆ چوارشەممە، 10ـی نیسانی 2024، موقەدەم مەحموود ئەڵوەند، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر پلانێکی تۆکمەمان داناوە بۆ ڕۆژانی جەژن، بۆ پێشوازی گەشتیاران و سەروماڵی هاووڵاتییان، و دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان سەرو ماڵیان پارێزراو دەبێت لە ڕۆژانی جەژندا

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و بەهار و نەورۆز، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە دەشت و چیاکان و سەیرانگاکانی  کوردستان دەکەن و بۆ سەیران و گەشت، هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر وەک ئەرکێکی سەر شانی خۆیان، دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان و لە ئەگەری هەر ڕووداوێکیشدا، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی فریا کەوتن ئاگادار بکەنەوە.

لای خۆیەوە ئومێد خۆشناو ، پاڕیزگاری هەولێر داوای لە هاووڵاتییان کرد، لە کاتی سەیران و گەشتدا ژینگە بپارێزن وە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی و ئاینی.