چۆپی فەتاح نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

چۆپی فەتاح، هونەرمەند
چۆپی فەتاح، هونەرمەند

K24 -هەولێر

هونەرمەند چۆپی فەتاح، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "جوانترین چاو" لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی نیسانی 2024، هونەرمەند چۆپی فەتاح، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو گۆرانییە ئاواز و میلۆدیەکەی تێکەڵکێشی فۆلکلۆر و گۆرانییەکانی ئیحسان فەتاحە، کاری میوزیکی لەلایەن زانا عەبدوڵا بۆ ئەنجامدراوە و  وەزیر خالید کاری دەرهێنانی بۆ ئەو بەرهەمە تازەیەم کردووە.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت: "ئەو گۆرانییەم  کۆمەڵێک کچ و کوڕی گەنج بەشداریان تێدا کردووە و گۆرانییەکی شادییە و تایبەتە بە جەژن. ئەوە نوێترین بەرهەممە کە ویستم بیکەمە جەژنانە بۆ بینەرە ئازیزەکانم و هیوادارم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت".

هونەرمەند چۆپی فەتاح، خەڵکی شاری کەرکوکە و خاوەنی چەندین گۆرانییە و نوێترین گۆرانیشی کە تایبەتە بە جەژن بەناوی "جوانترین چاو " لە ئێستادا بڵاوی کردۆتەوە.