سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێ گەیشت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێ گەیشت، تێیدا هاکان فیدان، پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و تەندروستیی بۆ دەخوازێت.
ڕۆژی چوارشەممە (10ـی نیسانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە هاكان فيدان، وهزيرى دهرهوهى توركياوه پێ گهيشت.
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای شادی و خۆشگوزەرانی و تەندروستیی بۆ دەخوازێت.