سەفین دزەیی: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا کاریگەریی لەسەر چارەکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا هەبوو
K24 – هەولێر:
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەردانەکەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه و خه‌ریكه كێشه‌كانی هەولێر و بەغدا چاره ده‌بن.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانەی بەشداریی لە به‌رنامه‌ی كارڤه‌دانی ڕادیۆ و سۆشیال میدیای كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌و عێراقه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵ دامه‌زراوه، خه‌ریك بوو ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و مه‌ركه‌زیه‌ت ده‌چوو و نه‌ك ته‌نیا مافی گه‌لی كورد، به‌ڵكو مافی ته‌واوی عێراقییه‌كان پێشێل ده‌كران.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا جێی خۆی گرت و به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، گرنگی پێگه‌ی هه‌رێم بۆ ته‌واوی زلهێزانی جیهان بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خ و به‌هۆی فشاره‌كانیانه‌وه خه‌ریكه كێشه‌كانی هەولێر و به‌غدا چاره بكرێن.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، هیوادارن چیتر شانده‌كانی هه‌رێم بۆ پرسی مووچه سه‌ردانی به‌غدا نه‌كاته‌وه و مووچه نه‌بێته مانشێتی هه‌واڵه‌كان.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، تواندراوە بە حەکیمانە و پشوودرێژی هەندێک لە کێشەکانی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.
ناوبراو لەبارەی دادگای فیدراڵی عێراق گوتی: له ماوه‌كانی ڕابردوودا دادگای فیدراڵ خۆی له شوێنی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كان دانابوو و له بری حكوومه‌ت، په‌رله‌مان و لایەنی دادوەری هه‌ر خۆی بڕیاره‌كانی ده‌دا، له‌كاتێكدا پێویستە زۆرێک لە پرسەکان لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت و یاکلایی بکرێتەوە.
سه‌فین دزه‌یی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، دەبووایە دادگای فیدراڵیی عێراق بە ڕێچکەی یاسایی و دەستووریی خۆی دابمەزرێت. هاوکات ناوبراو بە نیگەرانییەوە گوتی: بە داخەوە کۆمەڵێک لە مافی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پێشێل کراوە.
سه‌باره‌ت به دۆزی كورد، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، ئێستا دۆزی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا گەشەی کردووە، به‌تایبه‌ت له بایەخدان به پرسی پێكه‌وه‌ژیان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك.
هاوکات دەڵێت: "لە ئەمەریکا سۆز و پاڵپشتییەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها دۆستانمان دڵخۆشن بە دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و هەرێمەکە پێگەیەکی بەهێزی سیاسی و دیپلۆماسیی هەیە".
سه‌فین دزه‌یی، گوتیشی: "بەداخەوە خەڵکانێک بە شێوازێکی نەیارانە بیر لە کوردستان و پێکهاتە و دەستکەوتەکان دەکەنەوە و، بیر لە برسیکردنی خەڵکی کوردستان دەکەنەوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەنگی نامۆن و دژی کوردن لە بەغدا کەمینەن، بەڵام خۆڕاگری خەڵکی کوردستان وادەکات لەسەر پێی خۆمان بمێنینەوە و ئیرادەمان بەهێزتر بێت و بەربەستەکان تێپەڕێنین".
لەبارەی سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن دزەیی رایگەیاند، 15 ئەم مانگە شاندێکی هەرێمی کوردستان یاوەریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت بۆ ئەمەریکا، هەروەها گرنگترین ئەو بابەتانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعشە، هەروەها مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سوودانی و بایدن دەبێت.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاشیگەیاند، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە و حەتمییە.