بە فەرمی یاریی داهاتووی هەولێر بۆ كاتێكی نادیار دواخرا

پێكهاتەی یانەی هەولێر لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر قاسم. 6ـی نیسانی 2024
پێكهاتەی یانەی هەولێر لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر قاسم. 6ـی نیسانی 2024

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریی دا یاریی داهاتووی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر یانەی كارەبا بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.
بڕیار بوو رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا ببێتە میوانی یانەی كارەبا، بەڵام یارییەكە دواخرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەسەر داوای یانەكان بڕیاریی دا یاریی ئەو یانانە دوابخات كە یاریزانەكانیان پەیوەندییان بە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق كردووە، لە ریزەكانی یانەی هەولێر هەریەكە لە هەڵۆ فایەق و ئەحمەد مەكەنزی بە مەبەستی پەیوەندیكردنیان بە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق گەشتی دەوحەیان كردووە كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو پاڵەوانێتی جامی ئاسیا بۆ خوار تەمەن 23 ساڵ لە قەتەر دەستپێبكات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا جگە لە یارییەكەی هەولێر، یاریی كەربەلا و تەڵەبەش دوابخات، بەڵام سەرەڕای بەشداریكردنی عەلی جاسم لەگەڵ ئۆڵمپی عێراق، بەڵام قوە جەوییە ئامادە نەبوو یاریی داهاتووی بەرامبەر نەفتی میسان دوابخات.

هەڵۆ فایەق و ئەحمەد مەكەنزی هاوشانی 3 یاریزانی دیكە لە كاتی گەیشتنیان بۆ دەوحەی قەتەر
هەڵۆ فایەق و ئەحمەد مەكەنزی هاوشانی 3 یاریزانی دیكە لە كاتی گەیشتنیان بۆ دەوحەی قەتەر
.