سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە نیکۆل پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستانەوە پێگەیشت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نامەکەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستاندا هاتووە: "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای کامەرانی و تەندروستی بۆ بەڕێزتان دەخوازم".

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا هەروەها دەڵێت "هیوای بەردەوامبوونی ئاشتیی و خۆشگوزەرانی بۆ دۆستانمان، خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازین".